“ژینگەی پاک واتە ژیانێکی تەندروست”



ژینگەی دەوروبەرمان ڕۆژانە ڕووبەڕووی چەندین شێوازی پیسبوون دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو چالاکییانەی لەگەڵ ئەو شوێنەی تێیدا دەژین ناگونجێت و دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە ژینگەدا.

شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەنگاوەکانی تیمەکانی سەرۆکایەتیمان بەردەوامە لە شاری سلێمانی بۆ زیاتر سەوزکردنی شارەکە و چاندنی نەمام، لە بلوار و باخچەکان و سەوزکردنی ئەو شوێنانەی سەوز نەکراون و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و بەدیهێنانی ژینگەیەکی تەندروست.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە هەموومان لە هەوڵی پاراستنی ژینگە بە گشتی و ژینگەی شارەکەمان بین بە تایبەتی هەروەها هەوڵبدەین بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی خەڵکی و ڕێنمایی ئەو هەنگاوانە بخەینە ڕوو، کە دەبێت تاکی کۆمەڵگە لە چالاکییەکانی ڕۆژانەیاندا پابەند بن پێیانەوە بۆ ئەوەی ژینگەی کۆمەڵگەکەی بپارێزێت و پیسی نەکات.

چەند فەرمانگەیەك كارەكانیان تا دوای هەڵبژاردن ڕادەگرن
پێت چەند فەرمانگەیەك كارەكانیان تا دوای هەڵبژاردن ڕادەگرن
بەهای دۆلار و تمەن شكان
دوات بەهای دۆلار و تمەن شكان
پەیوەندیدار