وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا



بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی سەرجەم مووچەخۆران ئاشكرادەكەن.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆران دەکەین.

لای خۆشیەوە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، هیچ كێشەیەك بۆ مووچە نییە و ڕۆژی پێنج شەممە و هەینی پشوو بوو، بەڵام ڕۆژی چوار شەممە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە تەواوی مووچەی مانگی 8مان نارد و مووچەی مانگی 9ش دەنێردرێت.

ڕاشیگەیاند، پارەی مووچەی مانگی 9 پڕ دەكرێتەوە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو مووچەی مانگی 8 دابەشكرا دوای دوو مانگ لە دواكەوتنی و بڕیارە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 بخنە چەند ڕۆژێك پێش دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان.

 

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت ڕەوشتی كۆمەڵگەكەمان بپارێزین
پێت بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت ڕەوشتی كۆمەڵگەكەمان بپارێزین
مەحمود محەمەد: سلێمانی كۆمەڵێك ڕابردووی زۆر ناخۆش و پڕ تێكۆشانی هەیە
دوات مەحمود محەمەد: سلێمانی كۆمەڵێك ڕابردووی زۆر ناخۆش و پڕ تێكۆشانی هەیە
پەیوەندیدار