بوومەلەرزەیەك پارێزگای سلێمانی هەژاند



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە ناوچەی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا و بەشێكی زۆری هاووڵاتیان هەستیان پێی كردووە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای کەمتر لە 20 کاتژمێر لە پێشبینیەکەمان بۆ ڕوودانی بوومەلەرزە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر 1:57 خوولەك بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆماركرا.

ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە لە ناوچەی پێنجوێنن و شارباژێڕ بووە و چەقی بوومەلەرزەكە لە گوندی (زەلان) بووە.

ئاشكراشی كرد، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 6 كیلۆمەتر لە ناخی زەوی بووە.

مەحمود محەمەد: سلێمانی كۆمەڵێك ڕابردووی زۆر ناخۆش و پڕ تێكۆشانی هەیە
پێت مەحمود محەمەد: سلێمانی كۆمەڵێك ڕابردووی زۆر ناخۆش و پڕ تێكۆشانی هەیە
“خەڵک كاتی هەڵبژاردن بۆ دروستكردنی خانووی زیادەڕۆ دەقۆزنەوە”
دوات “خەڵک كاتی هەڵبژاردن بۆ دروستكردنی خانووی زیادەڕۆ دەقۆزنەوە”
پەیوەندیدار