“خەڵک كاتی هەڵبژاردن بۆ دروستكردنی خانووی زیادەڕۆ دەقۆزنەوە”



لەگەڵ دەستپێكردنی هەر پڕۆسەیەكی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هاووڵاتیان لەو ناوچانەی بە زیادەڕۆ هەژمار دەكرێن و تەنها فۆڕمیان هەیە و بێ‌ تاپۆن دەست دەكەن بە دروست كردنی خانوو و یەكەی نیشتەجێبووون بە تایبەت لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا و پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت: هاوڵاتییان بانگەشەی هەڵبژاردن بە هەل دەزانن بۆ ئەنجامدانی زیادەڕۆیی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانمان بۆ ڕووخاندنی خانوویەکی زیادەڕۆ ڕۆیشتن و دەرکەوت تۆمەتبار شەوەکەی سەقفی بەستووە و کۆنکرێتیان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای گەیشتنی هێزەکانیان، خانووەکە بە ئامێرەکانی شارەوانی ڕانیە ڕوخێندراوە و تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت: هێزەکانیان سەرقاڵی پڕۆسەی هەڵبژاردنن، خەڵکانێکی هەلپەرست بە هەلی دەزانن زیادەڕۆیی بکەنە سەر موڵک و ماڵی گشتی و خانوو بەزیادەڕۆیی دروست بکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە كۆتایی مانگی ڕابردووەوە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكردووە و لە بەشێكی شار و شارۆچكەكان لەو ماوەیەدا هاووڵاتیان بارودۆخەكە دەقۆزنەوە بۆ دروست كردنی خانوو لەسەر ئەو زەوییانەی كڕیویانە، بەڵام بەهۆی نەبوونی وێنەی تۆمار (تاپۆ)وە لەلایەن شارەوانییەوە ڕێگە بە دروست كردنیان نادرێت.

بوومەلەرزەیەك پارێزگای سلێمانی هەژاند
پێت بوومەلەرزەیەك پارێزگای سلێمانی هەژاند
بافڵ تاڵەبانی، بۆ بانگەشەی حزبەکەی دەچێتە راپەڕین
دوات بافڵ تاڵەبانی، بۆ بانگەشەی حزبەکەی دەچێتە راپەڕین
پەیوەندیدار