بافڵ تاڵەبانی، بۆ بانگەشەی حزبەکەی دەچێتە راپەڕین



لەدرێژەی زنجیرە بانگەشەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان و ناساندنی کاندەدەکانیان بە هاووڵاتیان، سەرۆکی یەکێتی دەجیتە ڕاپەڕین و پێنجەمین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لەو دەڤەرە بەڕێوەدەچێت.

 

بەپێی لێدوانی کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ یەکێتی پێنجەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی 2024 لە دەڤەری راپەڕین ئەنجامدەدات.

 

بەوتەی ناوبراو، لەو کەرنەڤاڵەدا، “بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە هاوڵاتییانی بتوێن و پشدەر و یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات”.

 

کاروان گەزنەیی دەڵێت، کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ لەنێوان قوڕەگۆ و دەربەند- سەر شەقامی سەرەکیی رانیە دەربەند، بەڕێوەدەچێت.

“خەڵک كاتی هەڵبژاردن بۆ دروستكردنی خانووی زیادەڕۆ دەقۆزنەوە”
پێت “خەڵک كاتی هەڵبژاردن بۆ دروستكردنی خانووی زیادەڕۆ دەقۆزنەوە”
لەسەر كامێراكانی ڕێگای چەمچەماڵ ڕوونكردنەوە دەدرێت
دوات لەسەر كامێراكانی ڕێگای چەمچەماڵ ڕوونكردنەوە دەدرێت
پەیوەنیدر