لەسەر كامێراكانی ڕێگای چەمچەماڵ ڕوونكردنەوە دەدرێت



كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی دانانی كامێری (خاڵ بۆ خاڵ) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ته‌واوبونی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ دیارنییه‌” و ده‌شڵێت: هه‌رچیی له‌باره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ڕاست نییه‌.

حسێن حه‌مه‌ عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراوی ‌كۆمپانیای ڕه‌وا، كه‌ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری كامێراكانه‌ لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “پڕۆژه‌ی كامێرای خاڵ بۆ خاڵی ڕێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ تائێستا ته‌واو نه‌كراوه‌”.

ده‌شڵێت: “له‌ئێستاشدا دیارنییه‌ كه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ته‌واو ده‌بێت ‌و ده‌كه‌وێته‌ كار، له‌هه‌ندێك له‌په‌یج ‌و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ی خستنه‌كاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌م زانیارییه‌ ناڕاسته ‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێرای “خاڵ بۆ خاڵ” سەرجەم کارەکانی دانان‌ و جێگیرکردنی کامێراکانی لەسەر ڕێگه‌ی سلێمانی-و چەمچەماڵ تەواوکردوە و وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمیش بڕیاریداوە، دوای هەڵبژاردن، بۆ ماوەیەک کامێراکان بەشێوەی ئەزمونیی کارابکرێن، دواتریش سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن.

بافڵ تاڵەبانی، بۆ بانگەشەی حزبەکەی دەچێتە راپەڕین
پێت بافڵ تاڵەبانی، بۆ بانگەشەی حزبەکەی دەچێتە راپەڕین
زیاتر لە 450 گوند،بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە چۆڵکراون
دوات زیاتر لە 450 گوند،بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە چۆڵکراون
پەیوەنیدر