لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد؛ دانیشتوانی زیاتر لە450 گوندی ناوچە سنوریییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیاوە ئاوارەبوون و گوندەکانیان چۆڵکردوە.
وەعد قەدۆ ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد: “ژمارەی هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا پێنج هەزار سهربازی تێپەڕاندوە و زیاتر لە 80 بنکەی سەربازییان دامەزراندوە کە زیاتر لە14 بنکەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەی جەنگیی هەیە،جگە لە بوونی زیاتر لەناوەندێکی هەواڵگریی “.
قەدۆ ئاماژەی بەوەشکرد؛ تورکیا چەندین سەربازگەی جێگیری هەیە کە کەرەستەی قورسی سەربازیی تێدایە کە دەتوانێت هەر شوێنێک لەناوخۆی عێراق مەبەستی بێت بکاتە ئامانج، ئهو سهربازگانهش دەکەونە دوریی 28 کیلۆمەتر لەناوەندی نەینەواو بەدوری 185 کیلۆمەتر بۆ ناو قوڵایی خاکی عێراق.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی، ڕەتکردنەوەی پەرلەمانی بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا دووپاتکردەوە کە هەوڵی کەمکردنەوەی سەروەریی عێراق و زەمینە خۆشکردن دەدات بۆ پێشێلکاریی هێزەکانی تورکیاو پێدانی بەرگێکی یاسایی بەو هێزانە لەبۆردومانی ئاسمانیی گوندە سنوورییەکانی هەرێم.
جهختیشیكردوهتهوه، بههۆى لهشكركێشیهكانى توركیا بۆسهر خاكى ههرێم، زیاتر لە450 گوندی ناوچە سنوورییەکانى ههرێمى كوردستان بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە چۆڵکراون.