سودانی: دەبێت گەرنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکرێت



سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،جەخت لەوە دەکاتەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت پاک و بێگەرد بێت و گەرنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە  نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بڵاوەیکردەوە،سودانی لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی کردەوە،دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیی و بەشێوەیەکی  پاک و بێگەرد بێت و گەرنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی، ئامادەیی کۆمیسیۆن، و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و تەواوکردنی سەرجەم رێکارە پێویستەکان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو کارە دیموکراسییە کرا.

سوودانی  لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەکردەوە، “حکومەت پشتیوانی هەوڵەکانی کۆمیسیۆن دەکات و سەرجەم پێویستییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن دابین دەکات”.

هەروەها دووپاتیکردەوە، “پێویستە کۆمیسیۆن و کارمەندەکانی، هەوڵی تەواو بدەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و پشتبەستن بە بێلایەنی، پاک و بێگەردی و بەدیهێنانی دادپەروەریی هەڵبژاردن، کە گەرەنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکات لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەرد، کە خواستی خەڵکی هەرێم بەدیبهێنێت”.

دانا عەبدولکەریم: تەنها پابەندم بە بڕیارەکانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
پێت دانا عەبدولکەریم: تەنها پابەندم بە بڕیارەکانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
کۆمسیۆن وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد
دوات کۆمسیۆن وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد
پەیوەنیدر