ئێران هەرزانترین وڵاتە لە بەنزیندا



ماڵپەڕێکی تایبەتمەند بە نرخی سووتەمەنی و وزەی کارەبا ئاشکرای دەکات، عێراق لە ڕیزبەندی نۆزدەهەمی وڵاتانی جیهاندایە، هەروەها لە پلەی حەوتەمی وڵاتانی عەرەبیدا، لەرووی هەرزانی نرخی بەنزین.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەم، ، عێراق لە ڕیزبەندی ئەو 169 وڵاتانە هاتووە لە جیهاندا کە نرخی بەنزین تییاندا هەرزانە، بەو پێیەی نرخی لیترێک بەنزین گەیشتووەتە 0.649 سەنت، هاوکات لە پلەی هەشتەمی وڵاتانی عەرەبیدا ڕیزبەندییەکەی گرتووە لە دوای عومان و سعودیە”.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆردن گرانترین نخی بەنزینی هەیە لە وڵاتانی عەرەبیدا، کە نرخی لیترێک بەنزین گەیشتووەتە 1.587 دۆلار”.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە شکراوە کە “ئێران لە پلەی یەکەمی جیهاندایە وەک هەرزانترین وڵاتی جیهان بۆ بەنزین بە نرخی 0.029 سەنت بۆ هەر لیترێک، پاشان لیبیا بە 31 سەنت، و ڤەنزوێلا بە 35 سەنت پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

هەربەپێی ڕاپۆرتەکە گرانترین وڵاتی جیهان لەڕووی نرخی بەنزین، هۆنگ کۆنگ بووە کە لیترێک بەنزین بە 3.314 دۆلارە، دواتر مۆناکۆ بە 2.337 دۆلار و ئایسلەندا بە 2.273 دۆلار پلەی سێیەم و چوارەمی جیهانیان گرتووە.

بە گشتی بەپیی ڕاپۆرتەکە تێکڕای نرخی بەنزین لەسەر ئاستی جیهان بۆ مانگی تشرینی یەکەم 1.27 دۆلار بووە بۆ هەر لیترێک.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان سێ جۆر بەنزین هەیە و نرخەکانیان لە نیوان 800 دینار بۆ 1350 دینارە.

کۆمسیۆن وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد
پێت کۆمسیۆن وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد
پارتی بۆ هەڵەبجە: هەموومان دەبێت خزمەتکارتان بین
دوات پارتی بۆ هەڵەبجە: هەموومان دەبێت خزمەتکارتان بین
پەیوەندیدار