هاوکات وتیشی”لە هیچ بارودۆخێکدا ئەم وادەیە درێژ ناکرێتەوە”.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگهیاند: وادەی یاسایی بۆ بانگهشهی هەڵبژاردنەکان 48 سەعات پێش دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدان كۆتایی پێدێت.
ڕاشیگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن سەعات 12ی شەوی 15ی تشرینی یەکەم رادەگیرێت و پێویستە لایەنەکان پابەندی بڕیارەکانی کۆمسیۆن بن و لەکاتی کۆتایهاتنی وادەکە، بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن.
بڕیارە لە18ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و لە 20 ی 10 دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت. ئەمەش دەبێتە دووەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بەشێوازی فرەبازنەیی ئەنجامدەدرێت و ھەرێمی کوردستان بەسەر ٤ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشکراوە، یەکەمین خولی پەرلەمان دەبێت کە ژمارەی ئەندامانی دەبێتە ١٠٠ ئەندامی ھەڵبژێردراو.