بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە ڕێگای ( گۆبان – سەیدخەلیل ) دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەینەوە کە ڕێگای کەلار بۆ گوندی ( گۆبان – سەیدخەلیل) بەکاردەهێنن، لە ئێستاوە بەهۆی کارکردن و قیرکردن، هاتووچۆکردن بەسەر ئەو ڕێگایەدا ڕادەگیرێت و ڕێگاکە دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێران دەتوانن بۆهاتووچۆکردن ڕێگای گوندی (قاسم ئاغا) بەکار بهێنن.