پارتی دیموکراتی کوردستان بەنگەشەی هەڵبژاردنی لە هەڵەبجە دەستپیکرد و دەڵێت” دەنگمان پێ بدەن تا خزمەتی زیاترتان بکەین”.
سیداد بارزانی ئەمڕۆ شەممە بە نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە هەڵەبجە بەشداری لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن کرد و وتی، هەڵەبجە پێناسەیە بۆ هەموومان، خەڵکی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور ڕۆڵی گەورەیان لە بزوتنەوەی ڕیزگاریخوازی کورد هەبووە و پاڵپشتی شۆڕشی ئەیلوول بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە دەبینین و دەبیستین هەڵەبجە بێ خزمەتە، راستە و هەڵەبجە بێ خزمەتە و دەبێت هەمووان خزمەتی بکەین دەبوو هەڵەبجە زیاتر و ئاوەدانتر بکرایە، بەڵام نەتوانراوە و دەزانین پێویستی بە زۆر شت هەیە، بۆیە هەر ئێمە دەتوانین بە زامنکردنی ئاوەدانی زامەکان ساڕێژ بکەین.
ڕاشیگەیاند، لە 20 مانگی دە دەبینە خزمەتکاری خەڵکی هەڵەبجە، هەروەک چۆن لە پێشتر لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران هەڵەبجە کرایە پارێزگا، و چەندەها پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەم پارێزگایە دابینکردووە، دوای هەڵبژاردنیش گرنگی زیاتری پێدەدەین.
سیداد بارزانی ڕاشیگەیاند، ئێمە دژی کەس نین و کەسیش ناروخێنین، چونکە ئێمە بەرنامەی ئاوەدانیمان بۆ کوردستان پێیە، بۆیە داواکارین پشتیوانی پارتی بکەن چونکە هەرکات پارتی بەهێزبێت کوردستان بەهێزە.
بڕیارە ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و 20مانگ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچیت.