پشت ئێشە.. کەی نیشانەی مەترسییە؟



ئازای پشت کێشەیەکی باوە کەزۆر کەس بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە بەدەستیەوە دەناڵێنن، هەر لە گرژبوونی ماسولکەکانەوە تا دەگاتە پچرانی بەستەرەکان.

بەڵام ئایا ئەم ئازارە دەتوانێت ئاماژەیەک بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی جدیتر وەک شێرپەنجە؟

ئەم پرسیارە زۆرجار سەرهەڵدەدات، بەتایبەتی کاتێک ئازارەکە درێژخایەن دەبێت یان نیشانەکانی دیکەی لەگەڵدا بێت.

لەم ڕاپۆرتەدا باس لە پەیوەندی نێوان ئازاری پشت و شێرپەنجە دەکەین، کەی نیگەران بیت، هەروەها پێویستە گرنگی بە چ نیشانەیەکی تر بدەیت؟.

هەستکردن بە ئازارێکی توندی خوارەوەی پشت جارجارە زۆر باو و ئاساییە، بەتایبەتی لەگەڵ  چونە سەرەوەی تامەنمان، بەڵام دەبێت ئاگادار بین.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی میرور، دەزگای تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا هۆشداری داوە لەوەی کە ئازاری پشت ڕەنگە نیشانەی تووشبوون بە شێرپەنجە بێت، هەروەها دەبێت لە هەندێک حاڵەتدا چاودێری بکرێت.

پزیشکان ئامۆژگارمان دەکەن ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بکەین لەکاتی بوونی هەر ئازارێکی ناسروشتی لە شوێنێکی سکت یان پشتت.

دکتۆر ماریلین نۆرتۆن، پزیشکی شێرپەنجە و خوێن لە ئەمریکا، دووپاتی کردەوە زۆرجار دەبینین نەخۆشەکان ئازاری پشت پشتگوێ دەخەن، چونکە وا گریمانە دەکەن کە هەمان ئازارە کە هەمیشە هەیانبووە، بەڵام خراپتربوونی ئازاری پشت سەرچاوەی نیگەرانییە کە پێویستە بخرێتە بەردەم پزیشکی پسپۆڕ.

 

ئاماری پێشێلکارییەکان لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا
پێت ئاماری پێشێلکارییەکان لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا
بانگەوازێکی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێرەوە
دوات بانگەوازێکی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێرەوە
پەیوەندیدار