100 ساڵە لەسەر چیای ئەڤرێستە و دۆزرایەوە



فۆتۆگرافەر و سینەماکار جیمی چین لە مانگی ئەیلوولدا ڕابەرایەتی تیمێکی ناشناڵ جیۆگرافی بۆ وێنەگرتنێک لە دامێنی باکووری چیای ئێڤرێست، لەوکاتەدا پێڵاو و گۆرەوییەکی درێژیان دۆزیەوە کە بە “A.C. ئیرڤین” نوسرابوو، ئەمەش سەرنجەکانی بەلایەدا برد کە ڕەنگە پاشماوەی شاخەوانێکی بەریتانی بێت.

وێنەکە لەلایەن ناشناڵ جیۆگرافیک/ئێریچ ڕۆپکە گیراوە

کەناڵی ناشناڵ جیۆگرافیک بڵاویکردەوە، لەکاتی ئامادەکاری و وێنەگرتنی بابەتێک لەسەر چیای ئەڤرێست پاشماوەی پێڵاو و گۆرەوییەکیان دۆزیەوە، کەلەسەر گۆرەوییەکە نوسراوە ( E.C. Irvine) ، دەستبەجێ تیمەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیان کردووە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی پێدەچێت پاشماوەی شاخەوانی بەریتانی (ئەندرۆ ئیرڤین) بێت، کە لە ساڵی ١٩٢٤ لەسەر چیای ئێڤرێست کە بەرزترین لوتکەی جیهانە، دیارنەما.

چیرۆکی ئیڤرین بە مشێوەیەیە، ئیرڤین لەگەڵ شاخەوانێکی دیکەی بەریتانی بەناوی جۆرج مالۆری لە کاتی گەشتەکەیاندا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٤دا بێسەروشوێن بون، کە تەنها نزیکەی 240 مەتر لە لوتکەی ئێڤرێستەوە دورە، لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا یەکەم کەس بن بگەنە سەر بەرزترین لوتکەی شاخ لە جیهاندا، دواتر تەرمی مالۆری لە ساڵی 1999 دۆزرایەوە،بەڵام تەرمی ئیرڤین نەدۆزرایەوە.

هاوکات تیمی ناشناڵ جیۆگرافیک نموونەی ئەو پێیەیان ڕەوانە کردووە و چاوەڕێی شیکاری دی ئێن ئەی دەکەن بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەنەوە کە پاشماوەی پێیەکە هی ئیرڤینە، بەمەش دوای 100 ساڵ لە دیارنەمانی دەبێتە یەکەم بەڵگەی گیانلەدەستدانی ئیرڤین.

کەناڵەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی پێڵاوەکە بدۆزرێتەوە، تیمەکە لەو ناوچەیە پاشماوە و بەشێک لە تەقەمەنیان دۆزیبوەوە کە هی ئیرڤین بوو، ئەمەش وای لێکرد پێشبینی ئەوە بکات کە ڕەنگە تەرمەکەی لە شوێنی تەقەمەنییەکە نزیک بێت.

وێنەی ئەندرۆ ئیرڤین

کۆتا وێنەی دوو شاخەوانەکە

دۆزینەوەی گۆڕەوییەکە

کاریگەری قاوە لەسەر مێشک
پێت کاریگەری قاوە لەسەر مێشک
ئەمریکا سزایەکی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
دوات ئەمریکا سزایەکی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
پەیوەندیدار