کاریگەری قاوە لەسەر مێشک



قاوە هەمیشە خواردنەوەیەکی بەناوبانگ بووە بۆ زۆر کەس، نەک تەنها بەهۆی تامە خۆشەکەیەوە، بەڵکو بەهۆی توانای ئەوەی هەیە هەست بە وزە و وریایی بکەیت، بەڵام ئایا دەزانی قاوە چەندین  سوودی تەندروستی هەیە ؟

ڕاپۆرتە پزیشکییەکان سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی قاوە لەسەر مێشک ئاشکرا دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، خواردنی قاوە بە ڕێژەیەکی مامناوەند چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک و لەش هەیە، ئەوەش ڕووندەکاتەوە کە کافایین کە پێکهاتەی چالاکی ناو قاوەیە، کۆئەندامی دەماری ناوەندی هان دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی زۆرێک لە کارەکانی مێشک.

ڕاپۆرتەکان دیارترین سوودەکانی قاوەیان بۆ مێشک دەرخستووە کە بریتین لە:

  • باشترکردنی یادەوەری و تەرکیز: کافاین بەشدارە لە بەرزکردنەوەی بیرەوەری کورتخایەن و زیادکردنی توانای تەرکیزکردن و گرنگیدان.
  • بەرزکردنەوەی باری دەروونی: کافاین ئاستی دۆپامین و سیرۆتۆنین لە مێشکدا زیاد دەکات، ئەم ماددە کیمیاییانەش بەرپرسن لە ڕێکخستنی باری دەروونی و هەستکردن بە دڵخۆشی. بۆیە خواردنەوەی قاوە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی فشار و خەمۆکی.
  • پاراستنی مێشک لە زیان: دانەوێڵەی قاوە دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە یارمەتی پاراستنی خانەکانی مێشک دەدات لە زیانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی تێکچوونی دەمارەکان کەمدەکاتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، سەرەڕای سوودەکانی قاوە، پێویستە بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت، بەو پێیەی پێشنیاریان کردووە کە ڕۆژانە لە نێوان 300-400 میلیگرام کافاین بخورێت، کە یەکسانە بە نزیکەی 3-4 کوپ قاوە. بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی کافاین لە جۆرێکی قاوە بۆ جۆرێکی تر دەگۆڕێت، بۆیە گرنگە زانیاری خۆراکی لەسەر بەرهەمەکان بخوێنرێتەوە.

چەند ئامۆژگاریەکی زۆر گرنگ بۆ ئەو کەسانەی بە رێژەیەکی زۆر قاوە دەخۆنەوە: دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوەی برێکی زۆر لە قاوە، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی کەمخەوی و دڵەڕاوکێ و زیادبوونی لێدانی دڵ.

هەروەها باشتر وایە ڕاستەوخۆ پێش خەوتن دوربکەوینەوە لە خواردنەوەی قاوە چونکە کاریگەری دەبێت لەسەر کوالێتی خەو.

تەلئەبیب ئامانج و وادەی هێرشکردنە سەر ئێرانی دیاری کردووە
پێت تەلئەبیب ئامانج و وادەی هێرشکردنە سەر ئێرانی دیاری کردووە
100 ساڵە لەسەر چیای ئەڤرێستە و دۆزرایەوە
دوات 100 ساڵە لەسەر چیای ئەڤرێستە و دۆزرایەوە
پەیوەندیدار