ئەمریکا سزایەکی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزای بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند بەهۆی هێرشە مووشەکیەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ئیسرائیل.

سزاکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئیسرائیل بیر لە وەڵامێکی توندی سەربازی لە دژی ئێران دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی جەزیرە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزای بەسەر ئەو کۆمپانیا و کەشتییانەدا سەپاندووە کە گوایە خەریکی بازرگانی و گواستنەوەی نەوتی ئێرانن، بە مەبەستی سزادانی تاران بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی ئیسرائیل.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئەمریکا لە لە درێژەی هەڵوێستەکانیدا  بەرامبەر بە ئێران سزای بەسەر کەرتی نەوت و بەشی پێترۆکیمیایی  16 کۆمپانیا و 23 کەشتی سەپاندوو ،چوونە لیستی ڕەشی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە.

100 ساڵە لەسەر چیای ئەڤرێستە و دۆزرایەوە
پێت 100 ساڵە لەسەر چیای ئەڤرێستە و دۆزرایەوە
هان کانگ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی 2024 پێبەخشرا
دوات هان کانگ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی 2024 پێبەخشرا
پەیوەندیدار