بۆ یەکەم جار، ژنێک خەڵاتی نۆبڵی وێژەی بۆ کۆریای باشوور بەدەستهێنا
لە زانکۆی یۆنسێی ئەدەبیاتی کۆری خوێندووە، لە ساڵی 1998 هانگ لە پرۆگرامی نووسینی نێودەوڵەتی زانکۆی ئایۆوا ناوی تۆمار کرد
هان کانگ کچی ڕۆماننووس هان سیونگ وۆنە، لە 27ـی تشرینی دووەمی 1970 لە شاری گوانجو لەدایکبووە و لە منداڵیدا ڕووی لە شاری سیئۆل کردووە.
ئەو بە ڕۆمانی ‘ڕووەکی’، ناوبانگی دەرکرد، بووە یەکەم ڕۆمانی زمانی کۆری کە لە ساڵی 2016 خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکەر بەدەستبهێنێت، هەروەها ڕۆمانەکە یەکێکە لە یەکەم ڕۆمانەکان لە کتێبەکانی کە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی ئینگلیزی.