شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایدەکات کە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە 17ی ئه‌م مانگه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ریای ناوەڕاستە بگاته‌ هەرێمی کوردستان و لە ناوچە شاخاوییەکانی چەند ناوچەیەکەوە بە بارانی ناوبەناو دەستپێبکات.”

دەشڵێت:” پێشبینی دەکرێت رۆژی 18ی ئەم مانگە له ‌پێش نیوه‌ڕۆوە تاوەکو ئێوارە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە برووسکە لە دهۆك، زاخۆ، سۆران، ئاكرێ، چۆمان، بارزان، باتیفا، بامەڕنێ و شیلادزێ هەبێت و رۆژی 19ی مانگەش لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانێکی مامناوەند هەیە و لە ناوچەکانی دیکە باران نابارێت”

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی هەڵبژاردن ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:”پێشبینی دەکرێت ئێوارەی 20ی مانگ له‌ سنووری هه‌ولێر، ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و سلێمانی تاوه‌ بارانی پاییزه‌ ببارێت و بارانبارینەکە تاوەکو شەو بەردەوام دەبێت و لە پارێزگای هەڵەبجە، سەنتەری کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و ئەو رۆژەش بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیکەی حەوت پلەی سیلیزی دادەبەزێت”.

هان کانگ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی 2024 پێبەخشرا
پێت هان کانگ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی 2024 پێبەخشرا
یەکەمین پاڵەوانیەتی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل (ئۆفرۆد) بەڕێوە چوو
دوات یەکەمین پاڵەوانیەتی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل (ئۆفرۆد) بەڕێوە چوو
پەیوەنیدر