یەکەمین پاڵەوانیەتی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل (ئۆفرۆد) بەڕێوە چوو



بەبەشداری 54 کەس پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل (ئۆفرۆد) بۆ ئۆفرەدەوانەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستان لە نزیک گوندی نوەر لە ناوچەی نەوڕۆڵی سازکرا.

بەسەرپەرشتی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجەو بازنەی وەرزشکارانی پارێزگای هەڵەبجە بەهاوکاری بازنەی باڵای وەرزشی(ی ن ک)
یەکەمین پاڵەوانیەتی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل (ئۆفرۆد) بۆ ئۆفرەدەوانەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستان سازکرا لە نزیک گوندی نوەر لە ناوچەی نەوڕۆڵی، شایەنی باسە54 کەس بەشدار بوون لە پاڵەوانیەتیەکە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان.

شەش کەس بوونە براوەی پاڵەوانیەتیەکە، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە کارمەندانی ئاسایش، و کارمەندانی تەندرووستی ، و فۆتۆگرافەران ، و چاودێرانی پاڵەوانیەتیەکە، پێشبڕکێکە کرایە دووبەش:-

خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەم دیاری کرا :
بەشی یەکەم لە ئۆتۆمبێلی (ئۆفرۆد)،ڤی 6:
پلەی یەکەم(ڕێڤار یەعقوب )لە ڕانیە،
پلەی دووەم(ڕێباز مەجید)لە ماوەت،
پلەی سێیەم(شەماڵ جەمال) لە ڕانیە.

بەشی دووەمی ئۆتۆمبێلی (ئۆفرۆد)، ڤی 8:
پلەی یەکەم (داستان غەریب)لە سلێمانی
پلەی دووەم(کارزان شەقلاوا)لە شەقلاوا
پلەی سێیەم (محەمەد ️مەسیفی)لە مەسیف

لە کۆتایدا یەک کەس بوە براوەی پاڵەوانیەتی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی ئۆفرۆدەوانەکانی کوردستان کە ئەنجام درا ئەویش (داستان غەریب) کە خەڵکی سلێمانیە توانی پلەی یەکەم بەدەس بێنێت لە هەردوو بەشی ئۆتۆمبێلی ڤی6، و ئۆتۆمبێلی ڤی8.

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
سەڵاحەدین بەهائەدین: ئەم هەڵبژاردنە ئەتوانێت گۆڕانکاری گەورە بکات
دوات سەڵاحەدین بەهائەدین: ئەم هەڵبژاردنە ئەتوانێت گۆڕانکاری گەورە بکات
پەیوەنیدر