مەسرور بارزانی: قەرەبووی ناخۆشییەکانی مامۆستایان دەکەینەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی وتارێکیدا سوپاسی مامۆستایانی کرد و وتی” هەرچیمان لەدەستبێت بۆیان دەکەین و هەوڵ دەدەین قەرەوویان بکەینەوە”.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی بەشداریکردن لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ئێوە قۆناغێکی گرنگی ژیانتان بڕی و لە ئێستادا قۆناغیکی تر لەبەردەمتانە ئەویش دەنگدانە، ئێوە دەنگ بدەن و دەستنیشانی ئەو حکومەتە بکەن کە لەبری ئێوە بڕیاربدات و داهاتووتان دیاریبکات، چونکە گەر ئێوە بەشدار نەبن لەبری ئێوە بڕیار دەدەن، کەس ناتوانێت وڵاتمان بۆ دروست بکەن گەر خۆمان نەبین.

ئاماژەی بەوەشدا، سوپاسی سەرجەم مامۆستایان دەکەم سەڕەرای چەندین قەیران و ناخۆشی کە بەسەرمانهات بەڵام نەیانهێشت خوێندن دوابکەوێت،سەڕەرای ئەوەی ژیانیان ناخۆش بووە نەیانتوانیوە لە ژیانی خۆیان بەباشی بەردەوام بن بەڵام نەیانهێشت قوتابیان تووشی دواکەوتن و ناخۆشی ببن ،

دڵنیان داهاتوو لەدەست ئەوان دەبێت و وەک حکومەت قەرەبووی زەحمەت و ئەو ئازارەی چێشتوویانە دەکەینەوە،

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، دەمانەوێت ئاستی خوێندن لە کوردستان بەرەوپێش ببەین و دەستەی متمانە بەخشینمان دامەزراندووە تاوەکو ئاستی خوێندن لە سەرجەم زانکۆکان بە نێودەوڵەتی بکرێت، دەزانین کەم و کورتی هەیە لە زانکۆ و شوێنی مانەوە، بەڵام حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆئەوەی گرنگییەکی زیاتر بە زانکۆکان و شوێنی حەوانەوەیان بدەین، و سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.

سەڵاحەدین بەهائەدین: ئەم هەڵبژاردنە ئەتوانێت گۆڕانکاری گەورە بکات
پێت سەڵاحەدین بەهائەدین: ئەم هەڵبژاردنە ئەتوانێت گۆڕانکاری گەورە بکات
دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ئافرەتان ڕوو لە زیادبوونە
دوات دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ئافرەتان ڕوو لە زیادبوونە
پەیوەندیدار