ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بەرێوەدەچێت، ئەو پەرلەمانەی ئەمساڵ بە بڕیارێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق.
هاوکات حزبەکان بە دروشمی جیا بەشداری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی لەکۆی 100 کورسی پەرلەمان کە هەر بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی 11 کورسی کۆتاکانی لێ کەمکرایەوە و لەسەر بنەمای ئەو 100 کورسییە پێنج کورسی بۆ کۆتاکانی تورکمان، کریستیان و ئەرمەن گەڕێندرایەوە و دابەشکرا بەسەر پارێزگاکاندا.
بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە، هەزار و ١٩١ بەربژێر لە چوارچێوەی ١٢ حزب و دوو هاوپەیمانیی و ٨٤ بەربژێری سەربەخۆ، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەکەن.
هەرکام لە حزبەکان ئەگەرچی لە دروشم و پڕوپاگەندەکانییاندا ڕەنگی جیاواز بۆ سەرنجڕاکێشانی دەنگدەران بەکاردەهێنن، بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە، دروشمەکانی ئەمجارەیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانە و جیاوازترە لە دروشم و پڕوپاگەندەی حزبەکانییان.