داواکارییەک لە وانەبێژان دەکرێت



پەروەردەی پێنجوێن داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی وانەبێژان دەکات و دەڵێت” سبەینێ لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردە ئامادەبن”.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن لە ئاگادارییەکدا ئاماژە بەوەدەکات، لەسەر داوای بەڕێوەبەرێتیمان سبەینێ کە دەکاتە ڕۆژی شەممە بەرواری( ٢٠٢٤/١٠/١٢ ) تیمێکی پشکنینی چاو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یەوە دێنە پێنجوێن و لەناو دیوانی پەروەردەی پێنجوێن پشکنینی چاو بۆ ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەن کە پێشتر مامۆستای وانەبێژ بوون و لە ئێستادا بوونەتە مامۆستای گرێبەست.

ڕاشیگەیاند، داوا لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە مامەڵەی گرێبەست بوونیان ئەنجام داوەو ئەوانەشی کە هێشتا مامەڵەکەیان ئەنجام نەداوە سبەینێ لەناو دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان ئامادەبن بۆ ئەوەی لەلایەن ئەو تیمە بەڕێزەوە پشکنینی چاویان بۆ بکرێت.

تێبینی :-

تیمەکە لەکاتژمێر( ٨:٣٠ ) خولەکی بەیانی یەوە دەست بەکارەکانیان دەکەن و تەنهاش (١) یەک ڕۆژ دەمێننەوە، هەمووان تەواو دەکەن ئەگەر تا ئێوارەش بێت.

 

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
پێت تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
ئاسمانی چەند وڵاتێک بەڕووی ئیسرائیل داخرا
دوات ئاسمانی چەند وڵاتێک بەڕووی ئیسرائیل داخرا
پەیوەندیدار