کۆمسیۆن: تاقیکردنەوەی دەنگدانی پێشوەختە نییە



وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی سکاڵایەک لەسەر تاقیکردنەوەی دەنگدانی پێشوەخت ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت”ئامێرەکان لەکۆگاکاندان”.

ئەمڕۆ هەینی، 11.10.2024، جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆميسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، بەهیچ جۆرێک پێشوەختە دەنگى تایبەت نەدراوە و تاقیکردنەوەى دەنگدانیش لە لایەن کۆمیسیۆنەوە نییە بۆ ئەو جۆرە دەنگدانە. ئامێر و پێداویستییەکانى دەنگدانى کۆمیسیۆنیش لە کۆگاکانیدایە و پارێزراون و بەکارناهێندرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە، سکاڵایەک تۆمارکراوە کە گوایە بەشێک لە کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەنگیان داوە، لە ئێستادا لیژنەى یاسایی وردبینى تێدا دەکات، دواتر راسپاردەى خۆیان بەرز دەکەنەوە بۆ ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بۆ ئەوەى بڕیارى لە بارەیەوە بدات.

بڕیارە ڕۆژی  18ـى تشرینى یەکەم، دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژادرنى پەرلەمانى کوردستان بکرێت، هەروەها ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەم دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

 

ڕێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆی خەڵاتی نۆبڵی پیدەبەخشرێت
پێت ڕێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆی خەڵاتی نۆبڵی پیدەبەخشرێت
داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
دوات داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
پەیوەندیدار