ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە و بەپێی داتا‌کان داهاتەکەی زیاتر لە هەشت ملیار دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داهاتى ئه‌م هه‌فته‌یه بریتییه له هه‌شت ملیار و 510 ملیۆن و 869 هه‌زار و 70 دینار بوه، كه 75%ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و 21%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 345 ملیۆن و 957 هه‌زار و 920 دیناریش له‌و داهاته كۆكراوه‌یه به‌شێوه‌ی مقاسه‌یه كه ده‌كاته 4%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.
ما‌ڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.