لە خەڵکەوە ناوی بەشێک لەو بەرپرسانەی گۆڕان بزانە کە دوای بڕیاری بزوتنەوەکە دەستیان لەکارکێشایەوە



ئەمشەو بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگاکان بکشێنەوە و دوای بڕیارەکەش وەزیر و بەرپرسەکانی گۆڕان بەشێکی زۆریان پابەندی خۆیان بۆ بڕیارەکە دەربڕی.

دوای بڕیاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كشانه‌وه‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و هه‌ردو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ پابه‌ندبونیان به‌بڕیاری بزوتنه‌وه‌كه‌یان ده‌ربڕی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌پۆسته‌كانیان راگه‌یاند.

بەشێک لەو بەرپرسانەی گۆڕان کە دەستیان لەکارکێشایەوە:-

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

کوێستان محەمەد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێم

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم

ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی گەرمیان

د.سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان

شادییە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان

كاروان رەئوف، بەڕێوەری سایلۆی گەرمیان

هەڵۆ سەڵاح چاوشێن، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی وەبەرهێنان

هاوتا عەزیز زەنگەنە، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش

د.موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی

تەها محەمەد قادر، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا لە كفری

دیاری وەستا عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەكانی هەرێم

ئازاد حەسەن ئەحمەد، سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بێبەریبوونی خۆمان لە هەردوو ماڵەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕادەگەیەنین
پێت هەڤاڵ ئەبوبەکر: بێبەریبوونی خۆمان لە هەردوو ماڵەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕادەگەیەنین
وەزیری پەروەردە لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاریدا
دوات وەزیری پەروەردە لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاریدا
پەیوەنیدر