وەزیری پەروەردە لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاریدا



وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەستبهێنن بۆ دەرچوون. و پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، ئەو قوتابییانەی کە دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بوون لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و دووبارە دەرنەچون لە تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی، کە پێویست بوو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەرێگەی بەرایی تاقیکردنەوەی سەرچەم بابەتەکان بکەنەوە.

دەشڵێت:”بۆ بەرژەوەندی ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان ٧١٥٢ قوتابییە، بڕیارماندا کە بۆ ساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەست بێنن بۆ دەرچوون و پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون”.

لە خەڵکەوە ناوی بەشێک لەو بەرپرسانەی گۆڕان بزانە کە دوای بڕیاری بزوتنەوەکە دەستیان لەکارکێشایەوە
پێت لە خەڵکەوە ناوی بەشێک لەو بەرپرسانەی گۆڕان بزانە کە دوای بڕیاری بزوتنەوەکە دەستیان لەکارکێشایەوە
ئاوات شێخ جەناب دەست لەکار دەکێشێتەوە
دوات ئاوات شێخ جەناب دەست لەکار دەکێشێتەوە
پەیوەندیدار