وەزارەتی دارایی ئاگادارارییەکی بڵاوکردەوە



وەزارەتی دارایی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”سبەی دەوامی فەرمییە و بچن بایۆمەتری بکەن”.

لە بڵاوکراوەیەکدا، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە پێناو کارئاسانی زیاتر بۆ ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە، سبەی هەینی و دوو سبەی شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی تۆمارکردنی بایۆمەتریان تیادا ئەنجام دەدرێت.

ئاوەسخراوەتەروو، لەو دوو رۆژەدا مووچەخۆران و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری.

جێی باسە یەکێک لە گرفتەکانی مووچە لەنیوان حکومەتی هەرێم و بەغدا، نەبوونی بایۆمەتری بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمە کە بەنزیکەیی 223 هەزار مووچەخۆر دەکات، کە مانگانە بەو بیانووەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت.

گۆڕان لە حکومەت دەکشێتەوە
پێت گۆڕان لە حکومەت دەکشێتەوە
رێگای هەولێر – کۆیە دەکرێت بە دوو ساید
دوات رێگای هەولێر – کۆیە دەکرێت بە دوو ساید
پەیوەنیدر