د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك کۆماری عێراق ، پیرۆزبایی لە قەیس سەعید سەرۆك کۆماری تونس دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی تونس.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-10-2024، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆك کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی تونس گەلی تونس خواست، هاوکات ئومێد دەکات گەلی تونس لە خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتردا بێت و جەختیکردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی برایەتیی نێوان هەردوو وڵات لە زۆربەی بوارەکاندا.
لای خۆیەوە سەرۆکی تونس سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك کۆمار دەربڕی و ئاماژەیکرد بە ویستی تونس بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی بە شێوەیەک کە خواستی هەردوو گەلی برا بۆ گەشەپێدان بەدیبهێنێت.