دەربارەی مووچەی خانەنیشانی هێزەکانی 70 بڕیاردرا



فەرماندەی لیوای هێزەکانی 70ی یەکێتی ڕایگەیاند، جێگری سەرۆکی حکومەت فەرمانی دا مووچەکەیان بۆ خەرج بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی 70 بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی خەرجکردنی مووچەی تەواوی ئەو خانەنیشینانەی هێزەکانی 70ی دەرکرد کە مووچەکانیان گرفتی هەبووە.

ڕوونیشیکردەوە کە بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە عومەر ساڵح فەرماندەی هێزەکانی 70 داوایەکی لەوبارەیەوە ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی کردبوو.

دوێنێ هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی بەرپرسیارێتی دابەشبەکردنی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70ی خستە ئەستۆی بەرپرسانی ئەو هێزانە و ڕایگەیاند کە خانەنشینەکان هیچ دۆسیەیەکیان نییە.

ئێران هۆشداری فراوانبوونی جەنگ دەدات
پێت ئێران هۆشداری فراوانبوونی جەنگ دەدات
لیژنەی ئارامی سلێمانی داواکارییەک ئاڕاستەی دەنگدەران دەکات
دوات لیژنەی ئارامی سلێمانی داواکارییەک ئاڕاستەی دەنگدەران دەکات
پەیوەنیدر