گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر دەستیان پێكردەوە



ئەمڕۆ یەك شەممە بەهۆی تەمەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیران.

بەپێی زانیارییەكان، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر بەهۆی تەمێكی چڕەوە كە بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و بەفرەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، دروستبووە، بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیران.

سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا گەشتە ئاسمانییەكان دەستیان پێكردووەتەوە و گەشتەكان بە شێوەیەكی ئاسایی ئەنجام دەدرێن.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێك ناوچەش ئاستەنگی هاتووچۆی دروستكردووە.

ڕاڕەوێکی بچوک بەرەو جیهانێکی جیاواز
پێت ڕاڕەوێکی بچوک بەرەو جیهانێکی جیاواز
گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگیراون؟
دوات گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگیراون؟
پەیوەنیدر