حکومەت “بی کەی سی” لە هاووڵاتییان دەکڕێتەوە



بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت لە نێو هاووڵاتییاندا، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵمەتێک بۆ کڕینەوەی چەکی مامناوەند دەستپێدەکات و پرۆسەکەش 16 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا مەنسور عەلی، سکرتێر و بڕیاردەری لیژنەی ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی چەک، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، چەند قۆناغێک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک دانراوە کە یەکەمیان تۆمارکردنی چەکەکان بوو، ئەمەیان سەرەتای ئەمساڵ دەستیپێکرد و 13ی کانوونی یەکەمی داهاتوو کۆتایی دێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێ بە سەرۆک خێزان دەدرێت لە ڕێی پڕکردنەوەی فۆرمێکەوە چەکێکی سووکی وەک دەمانچە یان کڵاشینکۆفی هەبێت و لە سەرانسەری عێراقدا، جگە لە هەرێمی کوردستان، 697 بنکە بۆ ئەو مەبەستە کراوەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە تا ئێستا 13 هەزار داواکاری هەڵگرتنی چەک تۆمارکراوە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەکرێت بە خستنەڕووی فۆرمی کڕینەوەی چەکی مامناوەند لە هاووڵاتییان، بە تایبەتیش چەکی “بی کەی سی” و لە هەر هاووڵاتییەک تا سێ چەک دەکڕدرێتەوە و 16 ملیار دیناریش بۆ ئەو پرۆسەیە تەرخانکراوە.

شەش خووی کەسانی سەرکەوتوو
پێت شەش خووی کەسانی سەرکەوتوو
ڕۆژنامەی سەباح: سیستانی هێڵی سوورە
دوات ڕۆژنامەی سەباح: سیستانی هێڵی سوورە
پەیوەندیدار