قوباد تاڵەبانی: یەکەم بوون، بە باڵای سلێمانیدا بڕاوە



قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەکەم بوون بە باڵای سلێمانیدا بڕاوە و هەردەبێت لە هەموو شتێکدا یەکەم بێت و بە هەموومانەوە باشتریشی دەکەین.
ئەمڕۆ چوارشەممە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ریزبەندییەکی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی بەدەستهێناوە و کێبڕکێکە لەنێوان ٢١ زانکۆدا بووە، کە سەرجەم مەرجەکانی دامەزراوەکەیان تێدا بووبێت.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی یەکەمبوونی زانکۆی سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە زانکۆی دایک، زانکۆی سلێمانی دەکات و دەڵێت:”بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەموو زانکۆکانی عێراق، شانازی و سەروەرییەکی دیکەیە بۆ زانکۆی سلێمانی و شاری سلێمانی. سوپاس بۆ سەرۆکایەتیی زانکۆ و هەموو مامۆستایانی دڵسۆز و خوێندکارانی ئازیزی زانکۆی سلێمانی، سەربەرزتان کردین”.
دەشڵێت:”یەکەم بوون بە باڵای سلێمانیدا بڕاوە و هەردەبێت لە هەموو شتێکدا یەکەم بێت، بە هەموومانەوە باشتریشی دەکەین”.
ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئێران دەکات
پێت ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئێران دەکات
سبەینێ‌ نەوت لە ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
دوات سبەینێ‌ نەوت لە ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار