ژمارەیەک کاندیدی حزبێك چوونە ناو یەکێتییەوە



زیاتر لە ٢٠ كاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی كوردستان چوونە ناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوەو داواش لەدەنگەرانیان دەكەن دەنگ بەلیستی ١٢٩ ی یەكێتی بدەن.

بەپیی هەواڵێکی پێگەی یەکێتی، زیاتر لە ٢٠ كاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چوونیان بۆ ناو ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەكرد، كاندیدەكانیان لە هەر چوار بازنەی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجەن.

ئەوەشیانخستەڕوو، بەهۆی نایەكسانی و موزایەدەی سیاسییەوە وازهێنان لە هاوپەیمانی نیشتمانی كوردستان هێناوەو بڕیاریانداوە لەناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا درێژە بەخەباتی سیاسی خۆیان بدەبن.

هاوكات هەر لەكۆنگرەكەدا، داوایان لە دەنگدەرانیان كرد بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەنگ بە لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەن.

بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، و لایەنە سیاسییەکانیا هەرێم هەریەکەیان بە دروشمێک دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە و داوا لە هاونیشتیمانیان دەکەن بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن.

محەمەدی حاجی مەحمود: گەورەترین نەتەوەین لە دنیادا كە دەوڵه‌تمان نیە
پێت محەمەدی حاجی مەحمود: گەورەترین نەتەوەین لە دنیادا كە دەوڵه‌تمان نیە
ماددەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا
دوات ماددەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا
پەیوەنیدر