ماددەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا



وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیایدا دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ بكرێت، كە چەند ماددەیەك بۆ هاووڵاتیان زیادكراوە، وەك نۆك و ماش، ئەمە جگە لە نیسك و لەتكەنۆك.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە سەرجەم پارێزگاكان دەست دەكات بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكەكەیان.

لای خۆشیەوە، بریكارێكی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ، كە وەك ماددەكانی خۆراكی وەك ڕابردوو تێدایە لەگەڵ زیادكردنی چەند ماددەیەكی دیكە.

ئاشكراشی كرد، بۆ ئەم مانگە 8 ماددەی خۆراكی دابەش دەكرێت، كە بریتین لە (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و نیسك و لەتكەنۆك) و وتیشی، “ماددەكانی ماش و نۆك بۆ بەشەخۆراك زیادكراون”.

ژمارەیەک کاندیدی حزبێك چوونە ناو یەکێتییەوە
پێت ژمارەیەک کاندیدی حزبێك چوونە ناو یەکێتییەوە
كەشی وشك و بێ‌ بارانی تا كەی بەردەوام دەبێت؟
دوات كەشی وشك و بێ‌ بارانی تا كەی بەردەوام دەبێت؟
پەیوەندیدار