بەهۆی توێژینەوەیەکەوە خەڵاتی نۆبڵیان پێبەخشرا



سێ توێژەر لەڕێگەی توێژینەوەیەک لەسەر پێکهاتەی پرۆتینییەکان خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، خەڵاتی نۆبڵی کیمیا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەخشرایە دەیڤید بەیکەری ئەمریکی و دیمیس هاسابیس بەریتانی و جۆن جەمپەری ئەمریکی ، وەک ڕێزلێنانێک بۆ لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر پێکهاتەی پڕۆتینەکان.

دەیڤید بێکەر، زانای بایۆکیمیا تەمەن ٦٢ ساڵ، خەڵاتەکەی وەرگرتووە وەک ڕێزلێنانێک بۆ “دیزاینی پڕۆتینی ڕێژەیی”، لە بەرامبەردا دیمیس هەسابیس و جۆن جەمپەر ئەو خەڵاتە بەناوبانگەیان وەرگرتووە وەک ڕێزلێنانێک بۆ کارەکانیان لە “پێشبینیکردنی پێکهاتەی پڕۆتین” لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە.

لیژنەکە ڕوونیکردەوە کە بەیکەر ” ئەنجامێکی نزیک مەحاڵی بەدەستهێنا کە بریتییە لە دروستکردنی پرۆتینی تەواو نوێ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان بەکارهێنانە زانستییە بێشومارەکاندا، توێژەران دەتوانن باشتر لە بەرگری دژە زیندەییەکان تێبگەن و وێنەی ئەنزیمەکان دروست بکەن.

دیمیس هەسابیس و جۆن جەمپەر کە کۆمپانیای گووگڵ دیپمایند بەڕێوەدەبەن، سەرکەوتوو بوون لە “پەرەپێدانی هاوکێشەیەکی زیرەکی دەستکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ٥٠ ساڵەی پێشبینیکردنی پێکهاتە ئاڵۆزەکانی پڕۆتینەکان”.

ئەو هاوکێشە زیرەکە دەستکردەی کە پەرەیان پێداوە کە بە ئەلفافۆڵد ناسراوە، دەتوانێت پێشبینی پێکهاتەی سێ ڕەهەندی پڕۆتینەکان بکات بە پشتبەستن بە ترشە ئەمینییەکانیان.

ئەو دوو کەسەی ناویان لەنێو کاندیدەکانی ئەم خەڵاتەدا بڵاوکرایەوە، پێشتر خەڵاتی بەناوبانگی لاسکەریان لە ساڵی ٢٠٢٣ وەرگرتبوو.

لیژنەی دادوەری ئاماژەی بەوەدا کە دۆزینەوەکانی براوەکانی ئەمساڵ “پێشکەوتنی گەورە پێشکەش دەکەن”.

ساڵی ڕابردوو خەڵاتی نۆبڵی کیمیا بەخشرایە سێ زانا بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر نانۆگەردیلەکان کە پێیان دەوترێت “خاڵی کوانتم”.

ئەو زانایانەش مێنجی ئەلباوندی بەڕەگەز فەرەنسی و ، لویس بروس ئەمریکی و ئەلێکسی ئێکیمۆڤ کە لەدایکبووی یەکێتی سۆڤیەت بوون.

هەردوو شۆفێری ڕووداوەكەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا
پێت هەردوو شۆفێری ڕووداوەكەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا
بایدن و ناتانیاهۆ لەبارەی لێدانی ئێران گفتوگۆ دەکەن
دوات بایدن و ناتانیاهۆ لەبارەی لێدانی ئێران گفتوگۆ دەکەن
پەیوەندیدار