بایدن و ناتانیاهۆ لەبارەی لێدانی ئێران گفتوگۆ دەکەن



پێگەیەكی ئەمریكی زانیاری لەسەر گفتوگۆی نێوان بایدن و ناتانیاهۆ بڵاودەکاتەوە و دەڵێت” بڕیار لە هێرشی ئیسرائیل بۆ ئامانجەکان لە ئێران دەدرێت”.

پێگەی ئاکسیۆس-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بایدن لەگەڵ ناتانیاهۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانی لێدانی ئێران دەكات، چونکە واشنتۆن دەیەوێت ئامانجەكان گرنگ بن و ئاڵۆزی زیاتریش دروستنەکەن.

ئاكسیۆس” لەزاری سێ‌ بەرسی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ جۆبایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ بینامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیـسرائیل ئەنجام بدات، و ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەش بریتیدەبێت لە پلانەکانی ئیسرائیل پەیوەست بە ئێران و وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران.

یەكێك لە بەرپرسە ئەمریكیەكان بە سەرچاوەكەی ڕاگەیاندووە، دەمانەوێت ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە بەکاربهێنین بۆ داڕشتنی سنووری وەڵامەكەی ئیـسرائیل، چونکە واشنتۆن دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ئیـسرائیل هێرش دەكاتە سەر ئامانجی گرنگ لەناو ئێران، بێ ئەوەی زیادەڕۆیی تیادا بكات.

ئەو بەرپرسانە ئەوەشیان خستۆتەڕوو، پێشبینی دەکرێت وەڵامەکەی ئیسرائیل ڕوون و سنووردار بێت، و پێدەچێت هەردوولا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران و هێرشی نهێنی هاوشێوەی ئەو هێرشەی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماسـی لە تاران کردە ئامانج لەخۆ بگرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسانە، ئیسرائیل لەپلانەکەیدا ئامانجی ئەوەیە بەشێک لە ژێرخانی نەوتی ئێران و دامەزراوە ئەتۆمییەکان و چەند پێگەیەکی سەربازی هەستیار بکاتە ئامانج، بەڵام پێشتر بایدن دژایەتی ئەم پلانەی کرد و داوایکرد رایبگرن.

بەهۆی توێژینەوەیەکەوە خەڵاتی نۆبڵیان پێبەخشرا
پێت بەهۆی توێژینەوەیەکەوە خەڵاتی نۆبڵیان پێبەخشرا
‎وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر مووچە بڵاوكردەوە
دوات ‎وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر مووچە بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار