میلیشیاکانی عێراق هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل



گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق نزیک لە ئێران بانگەشەی ئەوەیان کرد کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە ژمارەیەک گرووپی چەکدار نزیک لە ئێران لەخۆدەگرێت ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتەوە سەر ئامانجێکی گرنگی ئیسرائیل لە بەرزایییەکانی جۆلان .

ئەوەشیخستەڕوو کە ھێرشەکانیان لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان، ئەنجامداوە و ھێرشی زیاتریش ئەنجام دەدەن، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل لە ھێرشکردنە سەر غەززە و لوبنان بەردەوام بێت.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمە چەندین ھێرشە کە لە لایەن مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقەوە بکرێنە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل.

دوێنێ سێشەممە، گرووپەکە، بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە بە ئاراستەکردنی مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر شەش ئامانج لە ناوەڕاست و باکووری ئیسرائیل.

وەزارەتی دارایی هۆکاری کێشەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 ئاشکرا دەکات
پێت وەزارەتی دارایی هۆکاری کێشەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 ئاشکرا دەکات
نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 9 و 10
دوات نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 9 و 10
پەیوەندیدار