نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 9 و 10



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی بەغدایە کورتهێنانی مووچەی مانگی ئەیلوولی بۆ پڕبکاتەوە و سەرچاوەیەکی وەزارەتەکەش دەڵێت، لیستی مووچەی تشرینی یەکەمیش ئامادەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای گۆڕان لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە (کە وەزیرەکەی سەر بە گۆڕانە) بڵاویکردەوە، چاوەڕین ئەمڕۆ یان سبەینێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەیەکی دیکە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ئەگەری گەیشتنی پارەکەدا، ڕحژی یەکشەممە یان دووشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

دوێنی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، مووچەی مانگی ئەیلوول نزیکەی 305 ملیار دیانر کورتهێنانی هەیە.

سەبارەت بە مووچەی مانگی تشرینی یەکەنیش سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادەیە و لە نزیکترین کاتدا رادەستی بەغدا دەکرێت.

نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 9 و 10
پت نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 9 و 10
خۆت بە دوور بگرە لە توشبوون بە جەڵتەی مێشک
دوات خۆت بە دوور بگرە لە توشبوون بە جەڵتەی مێشک
پەیوەندیدار