ئەمڕۆ نەوت لە سەنتەری سلێمانی دابەش دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگەی سلێمانی دەستپێبکات.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دابەشکردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی یەکی سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات.

مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتووە، لە گەڕەکەکانی شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە و توویمەلیك. بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان،           تاوەکو ڕۆژی 2ی ئەم مانگە، 25 ملیۆن و 164 هەزار و 600 لیتر نەوتییان بەسەر 125 هەزار و823  خێزاندا دابەشکردووە.

خۆت بە دوور بگرە لە توشبوون بە جەڵتەی مێشک
پێت خۆت بە دوور بگرە لە توشبوون بە جەڵتەی مێشک
نرخی زێر زیاتر لە 50 دۆلار دابەزی
دوات نرخی زێر زیاتر لە 50 دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر