نرخی زێر زیاتر لە 50 دۆلار دابەزی



دوای تۆمارکردنی بەرزبوونەوە پێوانەییەکان، نرخی زێڕ لە جیهاندا دەستی بە دابەزین کرد و کاریگەریی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش دروست کرد .

ئەمرۆ چوارشەممە، نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەى جیهاندا بە دوو هەزار و 617 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەک بۆ سەروو دوو هەزار و 685 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لە دوێنێوە دەستی بە دابەزین کردووە و نرخەکەی تا دوو هەزار و 605 دۆلار هات.

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

مسقاڵێک زێڕى عەیارە 18 بە 493 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕى عەیارە 21 بە 580 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕى عەیارە 24 بە 659 هەزار دینارە

شارەزایانى ئەم بوارە  ئەوە دووپاتدەکەنەوە،  خواست لەسەر زێڕ بەردەوامە و ئەو دابەزینەى نرخى زێڕ کاتییە و لە چارەکى کۆتایى ئەمساڵ یەک ئۆنسەی دەگاتە دوو هەزار و 865 دۆلار.

ئەمڕۆ نەوت لە سەنتەری سلێمانی دابەش دەکرێت
پێت ئەمڕۆ نەوت لە سەنتەری سلێمانی دابەش دەکرێت
شارەوانیی هەولێر کارتی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بڵاوکردەوە
دوات شارەوانیی هەولێر کارتی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار