بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە فرۆشتنی ژمارەی دڵخوازی (7000 T) ڕادەگەیەنێت.
لیژنەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە، کە لەسبەینێ بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٩ دەتوانن سەردانی بەشی تۆمار بکەن بۆ ناونوسین بۆ ژمارەی دڵخواز.
ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتی خۆی سەرپشکە داوای چ ژمارەیەک دەکات لەو ژمارە دڵخوازانەی، کەماون و تا ئێستا نەفرۆشراون و ناوی بۆ تۆمار نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارە T 7000 بەردەستە دەتوانن داوای ئەو ژمارەیەش بکەن، بەڵام نابێت هاووڵاتی پێشتر ناوی تۆمارکردبێت لەبەرواری 1-9-2024 لەبەر ئەوەی تۆمارکردنی دووبارە دەبێتە هۆی سڕینەوەی ناوی پێشوتریش.