“شوێنگرەوەی نەسڕوڵا كوژرا”
لە لوبنانەوە ئیسڕائیل مووشەكباران كرا



جارێكی دیكە لە ڕێگەی زیاتر لە 100 مووشەكەوە ناوچەكانی ئیسڕائل بۆردومان كرا و میدیاكانی ئەو وڵاتەش دەڵێن: لەڕێگەی بۆردومانێكەوە سەرۆکی سیستەمی ئەرکانی گرووپی حیزبوڵای لوبنانی کوژرا و سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل دەڵێت: شوێنگرەوەی حەسەن نەسڕوڵا-مان كوشت.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، زیاتر لە 100 مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو حەیفا و کەنداوی حەیفا لە باکووری ئیسڕائیل تەقێندران.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەمە توندترین بۆردومانی ئەو شارە کەنار دەریاییەیە لە سەرەتای جەنگی لوبنانەوە دووچاری بووەتەوە.

لای خۆشیەوە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئاکامی بۆردومانێکی وردی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر یەکێک لە ناوچەکانی بەیرووت، سوهێل حوسێن حوسەینی، سەرۆکی سیستەمی ئەرکانی گرووپی حیزبوڵای لوبنانی کوژرا.

ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، “حوسەینی، هاوبەش بوو لە ڕێککەوتنەکانی گواستنەوەی ئامرازی شەڕکردن لەنێوان ئێران و حیزبوڵای لوبنانی و بەقاچاغبردنی و دابەشکردنیان لە لوبنان، هەروەها ئەندام بوو لە ئەنجومەنی جیهاد، کە بەرزترین ئاستی سەربازییە لەنێو حیزبوڵا و کاری دەکرد لەسەر دیاریکردنی بودجە و ئیدارەدانی بواری لۆجستیکی و پلانی ئۆپەراسیۆنەکانی جەنگ لەنێوانیاندا ئۆپەراسیۆنەکان لە خاکی لوبنان و سووریاوە لە دژی ئیسرائیل”.

لاى خۆیەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، هاشم سەفیەدین، شوێنگرەوەی حەسەن نەسڕوڵامان كوشتووە.

ڕاشیگەیاند، لەم جەنگەدا براوە دەبین و كۆتایی بە مەترسییەكانی سەر وڵاتەكەمان دەهێنین.

هاوكات، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ سێ شەممە لە میانی دیدارێکی لەگەڵ فەرماندەیی باکور باسی له‌وه‌كرد، حزبوڵای لوبنان “لەت و پەت” بوە دوای ئەو لێدانە بەردەوامانەی کە کردیانه‌ ئامانج و بووە هۆی کوشتنی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتی حزبوڵا.

وتی، حزبوڵا “رێکخراوێکی شکاو و وێران و بێ هیچ سەرکردایەتی و توانای شەڕی بەرچاوی نییە، هەروەها سەرکردایەتییەکی هەڵوەشاوەی هەیە دوای نەهێشتنی حەسەن نەسروڵا”.

هاتووچۆی هەڵەبجە تابلۆی ژمارە (7000) دەفرۆشێت
پێت هاتووچۆی هەڵەبجە تابلۆی ژمارە (7000) دەفرۆشێت
زیانه‌كانی حه‌پی دژه‌ دووگیان بوون
دوات زیانه‌كانی حه‌پی دژه‌ دووگیان بوون
پەیوەندیدار