مەسرور بارزانی پڕۆژەیەكی بۆ پێدانی قەرز بە هاوووڵاتیان ڕاگەیاند



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان قۆناغی دووەمی پڕۆژەی “گەشە”ی بۆ پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان و خاوەنكارەكان ڕاگەیاند و دەشڵێت: تا ئێستا 3 ملیار دینار دراوە بە خاوەنكارەكان و پڕۆژەكە دەرفەتی كار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەكرد، حكومەت دەیەوێت هەلی كاری یەكسان بۆ سەرجەم گەنجان بڕەخسێنێت و پڕۆژەكە دەرفەتی كار بۆ گەنجان دابین دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشی یەكەمی پڕۆژەی گەشانەوە تاقیكرایەوە و سەركەوتوو بوو، بۆیە یارمەتی زیاتری ئەم جۆرە پڕۆژانە دەدەین.

وتیشی، “حكومڕانیی تەندروست واتا خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و لەم جۆرە پڕۆژانە بەردەوام دەبین”.

مەسرور بارزانی بە گەنجانی ڕاگەیاند، “پەیامم بۆ گەنجان ئەوەیە كوردستان ماڵی ئێوەیە، ئەو كەسەی داوا بكات گەنجان وڵات بەجێبهێڵن دڵنیابن خەمی ئێوەی نییە، ئێمە مەبەستمانە توانای گەنج بخەینە خزمەتی وڵاتەكەمان و حكومەت ئامادەیە هەلی كار بۆ هەمووان بڕەخسێنێت”.

ساڵێک پێش ئێستا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشانەوە وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ پاڵپشتی کەرتی تایبەت ڕاگەیێنرا. پرۆژەکە قەرزی بچووک بە قەبارەی 50 بۆ 150 ملیۆن دینار بە خاوەن بزنسەکان دەدات.
مەرجەكانی وەرگرتنی قەرز لە پرۆژەی گەشانەوە:

1-پێویستە هاووڵاتی كوردستان بیت و تەمەنت لەنێوان 21 بۆ 60 ساڵ بێت.
2- نابێت لە هیچ دەزگایەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزرابیت.
3- پێویستە لەكاتی پێشكەشكردنی داواكارییەكەتدا، بزنسەكەت بە لایەنی كەمەوە 12 مانگ كاری كردبێت.
4- دەبێت شوێنی بزنسەكەت لە هەرێمی كوردستان بێت.
5- پێویستە بزنسەكەت كەمتر لە 100 كارمەندی هەبێت.
6- دەبێت كارەكەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كرابێت و ژمارەی كەسیی بێ هاوتا (UPN) و ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا (UEN) هەبێت.
7- ئەگەر بزنسە كشتوكاڵیەكەت یان كارگەكەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان تۆمار نەكراوە، ئەوا پێویستە تەنها ژمارەی كەسیی بێ هاوتا (UPN) بەدەست بهێنیت بۆ پێشكەشكردنی داواكاری.

8- تەنها یەكجار دەتوانیت داواكاری پێشكەش بكەیت.

زیانه‌كانی حه‌پی دژه‌ دووگیان بوون
پێت زیانه‌كانی حه‌پی دژه‌ دووگیان بوون
نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
دوات نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
پەیوەنیدر