لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک ناحیەی گردەسێن ئۆتومبێلێک وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبیژی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاندووە، کاتژمێر ٧:٠٠ی ئەمشەو لە نزیک ناحیەی گردەسێن ئۆتومبێلێک وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی بریندار بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەهۆی خراپی رێگاوبانەکانەوە رۆژانە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام رووداوی هاتووچۆ روودەدات.