یەدەگی زێڕی ڕووسیا لە ماوەی مانگێکدا بۆ نزیکەی 200 ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە



بانکی ناوەندی ڕووسیا ڕایگەیاند، یەدەگی زێڕی وڵاتەکە زیادیکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی ڕووسیا ڕایگەیاند، یەدەگی زێڕ لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا بە ڕێژەی 5.8% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 199.8 ملیار دۆلار، لەکاتێکدا لە مانگی ئەیلولی 2023دا 188.8 ملیار دۆلار تۆمارکراوە.

هەروەها پشکی ئەو کانزا بەنرخە لە یەدەگی زێڕ و ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی ڕووسیا لە 30.8% بۆ 31.5% بەرزبووەتە.

ڕووسیا لە ڕیزبەندی پێنجەمی جیهاندایە لە یەدەگی زێڕدا و خاوەنی 2336 تۆن زێڕە.

وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی ئەیلوول ٣٠٥ ملیار دینار کورتهێنانی هەیە
پێت وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی ئەیلوول ٣٠٥ ملیار دینار کورتهێنانی هەیە
ژاوەژاوی پیشە…مەترسییەکی نەبینراو لەسەر تەندروستی بیستن لە ژینگەی کارکردندا
دوات ژاوەژاوی پیشە…مەترسییەکی نەبینراو لەسەر تەندروستی بیستن لە ژینگەی کارکردندا
پەیوەندیدار