ژاوەژاوی پیشە…مەترسییەکی نەبینراو لەسەر تەندروستی بیستن لە ژینگەی کارکردندا



ژاوەژاوی پیشەی یەکێکە لە مەترسییە تەندروستییە نەبینراوەکان سەرەڕای کاریگەرییە  نەرێنیە بەرچاوەکانی لەسەر تەندروستی بیستنی کارمەند و کرێکار، بەڵام گرنگییەکی ئەوتۆی پێ نادرێت لە سەرانسەری جیهاندا.

زانراوە ئەوانەی لە ژینگەکانی کاردا بەشدارن، بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕووبەڕووی ئاستی بەرزی ژاوەژاو دەبنەوە، دووچاری هەڕەشەیەکی بەردەوام دەبنەوە کە کاریگەری لەسەر سەلامەتی تەندروستییان دەبێت.

ناوەندێکی توێژینەوە لە سعودیە، لە توێژینەوەیەکدا تیشکی خستووەتە سەر گرنگی ڕێگریکردن لە لەدەستدانی بیستن کە لە ئەنجامی بەرکەوتنی بەردەوام بە ژاوەژاو لە ژینگەکانی کارکردندا دروست دەبێت.

ئەو لێکۆڵینەوەیە لەلایەن تیمی لێکۆڵینەوەکە ئەنجامدراوە بە پشت بەستن بە نمونەی 200 کرێکار لە تەمەنی نێوان 18 بۆ 55 ساڵ، کە لە شوێنەکانی کاردا بەر ژاوەژاو کەوتوون بۆ ماوەیەک کە لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە لەسەدا 39.5 ی بەشداربووان لە تاقیکردنەوەی سەرەتایی بیستن دەرنەچوون, ئەمەش ئاماژەیە بۆ بڵاوبوونەوەی لەدەستدانی بیستن لە نێوانیاندا.

توێژینەوەکە پشتڕاستی کردەوە کە پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە گرنگی بەکارهێنانی دروستی ئامێرەکانی پاراستنی بیستن هەروەها داوای پەرەپێدانی بەرنامەی کاریگەر دەکات بۆ پاراستنی تەندروستی بیستن لە ژینگەکانی کارکردنی ژاوەژاودا دابینکردنی چارەسەری پراکتیکی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی توندی یاسا و ڕێساکانی خۆپارێزی. ئەمەش پاراستنی تەندروستی کرێکاران مسۆگەر دەکات.

یەدەگی زێڕی ڕووسیا لە ماوەی مانگێکدا بۆ نزیکەی 200 ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە
پێت یەدەگی زێڕی ڕووسیا لە ماوەی مانگێکدا بۆ نزیکەی 200 ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار