ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حزبوڵای ڕاگەیاند



سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حزبوڵای لەو هێرشە ئاسمانییەدا ڕاگەیاند کە دوێنێ کردییە سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان.

ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانێکی وردی فڕۆکە جەنگییەکانیان بۆ سەر بەیروت، سوهەیل حسێن حوسەینی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەرکانی حزبوڵا کوژرا.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەنجومەنی ئەرکان یەکەیەکی لۆجستی حزبوڵایە کە بەرپرسیارێتی بودجە و ڕێکخستنی ڕێکخراوە جیاکانی حزبەکەی لە ئەستۆدایە و حوسەینیش لە ڕێکەوتنەکانی گواستنەوەی چەک لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵا بەشدار بووە.

ئەوەشیخستەڕوو کە حوسەینی بەرپرس بووە لە دابەشکردنی چەکی قاچاخ بەسەر یەکە جیاوازەکانی حزبوڵا و ئەندامی ئەنجومەنی جیهادیش بووە کە باڵاترین ئەنجومەنی سەربازیی حزبەکەیە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: عێراق لە بازنەی شەڕ دووردەخەینەوە
پێت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: عێراق لە بازنەی شەڕ دووردەخەینەوە
کێشە بۆ مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 دروست بووە
دوات کێشە بۆ مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 دروست بووە
پەیوەندیدار