بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە كۆی ٨هەزار و ٦٧٨ تاوانی تۆماركراو ٦ هەزار و ٨٩٤ تاوان ئاشكراكراوە و دەشڵێت،”ڕێژەی چالاكییان ٩٠ % بووە”.
بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئامار و چالاكییەكانی ساڵی ٢٠٢٢ ی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٩ هەزار ٤٤٦ تۆمەتبار لەهەموو تاوانەكان دەستگیركردووە .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە سنوری هەولێر ٦٢ تاوانی كوشتن تۆماركراوە و ٥٥ لە تاوانباران ئاشكراكراوە و ٧٩ تاوانباریش دەستگیركراوە، كە تاوانی كوشتیان ئەنجامداوە و تاوانباری ساڵی ٢٠٢١ ی تێدابووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە كۆی ٨ هەزار و ٦٧٨ تاوانی تۆماركراو ٦ هەزار و ٨٩٤ تاوان ئاشكراكراوە ڕێژەی چالاكییان ٩٠% بووە و ١٠% ش لەژێر لێكۆڵینەوەدایە .