کێشە بۆ مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 دروست بووە



کێشە بۆ مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70ی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروست بووە.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی لە ڕۆژی هەینییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی کراوە، بەڵام کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی 70 دروست بووە.

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خانەنشینانی هێزەکانی 70 ڕایانگەیاند کە  تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و پێیان وتراوە جارێ پارە نییە و ئەگەر هەیە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

سەرچاوەیەکیش لە هێزەکانی 70 ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەیان لێوەرناگرێت و مووچەکانیان خەرج نەکراوە.

ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حزبوڵای ڕاگەیاند
پێت ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حزبوڵای ڕاگەیاند
هێزەکانی عێراق ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک
دوات هێزەکانی عێراق ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک
پەیوەندیدار