هێزەکانی عێراق ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک



لەگەڵ زیادبوونی ئەگەرەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژی و پێشێلکارییەک کە بکرێتە سەر خاکی عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد رومەیسی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لیژنەکەیان لەگەڵ سوپاسالار و یاریدەدەرەکەی، فەرماندەی فڕۆکەوانیی سوپا، فەرماندەی هێزی وشکانی. فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی، بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگریی و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانای وەزارەتی بەرگریی کۆبووەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەنجامی کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە و تێیدا تواناکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر پێشێلکارییەکی ئاسمانیی خراوەتەڕوو و وتیشی: “ورەی سەرجەم فەرماندە و سەربازەکان بەرزە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر مەترسییەک کە ئێستا و لە ئایندەدا ڕووبەڕووی عێراق ببێتەوە”.

لای خۆشیەوە عەدنان کینانی، شارەزای سەربازیی ڕایگەیاند، بیروباوەڕی سەربازیی سوپای عێراق بەرگریکارییە، بۆیە دەبینین هەمیشە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر دەستدرێژییەک.

کێشە بۆ مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 دروست بووە
پێت کێشە بۆ مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 دروست بووە
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
دوات ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
پەیوەندیدار